ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، “لە ژێر فشاری رای گشتی، ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا”.

پێشتر ئەو چالاکوانەی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردبوو، “ئەمڕۆ، لە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانیدا هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵی ئومێد بەرۆشکی، رۆژنامەنووس و دەستگیریان کردووە”.

بە گوێرەی قسەکانی ئەیهان سەعید، رۆژنامەنووسەکە لەسەر سکاڵای چاکسازیی گەورانی دهۆک بە تۆمەتی ناوزڕاندن دەستگیرکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: داواکارین هاوڵاتییان پردی مۆکەبە بەکارنەهێنن

 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە پردی مۆکەبە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دانیشتووانی سنووری قەزای ماوەت ئاگاداردەکەینەوە…
Total
0
Share