دادگای فیدراڵی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی کەمکردەوە بۆ 100 كورسی

دادگای فیدراڵی لە بارەی سکاڵای یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و ‏چەند دۆسیەیەکی دیکە کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد‎.‎

لە کۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە ‏بڕیاریدا و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بۆ 100 کورسی ‏کەمکردەوە، بە پێی بڕیارەکە نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە چوار ‏بازنەی هەڵبژاردن کەمتربێت.‏

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دادگای فیدراڵی عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ‏هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بە پێدانی مووچەی مووچەخۆران، ئەوەشی ‏خستووەتەڕوو، پێویستە مووچەخۆران لەشوێنی خۆیان مووچە وەربگرن و ‏لەوبارەیەوە رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.

لەبارەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە ئاماژەی بەوە کردووە، “هەرێمی ‏کوردستان پابەنددەکرێت بە ناردنی ئەو داهاتانە بۆ حکومەتی عێراق و پێویستە ‏سەرۆک وەزیرانی عێراق وردبینی تەواو لەبارەی هەژمارەکانی بانکی ناوەندیی ‏عێراق لە هەرێم بکات‎”.‎

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: زمانی ئێمە، شوناس و شانازیی ئێمەیە

بابەتی دواتر

زیاد جەبار: پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share