شارەزایەکی کەشناسی: دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن شەپۆلی خۆڵبارین واهات

شارەزایەکی بواری کەشناسی داوا لە هاوڵاتییان دەکات دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن و دەڵێت، “شەپۆلی خۆڵبارین بەڕێوەیە”.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و زیاتر باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە؛ بۆ سبەی 18ـی مانگیش دەگاتە باشوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، جۆری خۆڵبارینەکە تۆزی بیابانی وردە (Desert Dust) کە لە بیابانەکانی عەرەبستان و سوریاوە هاتووە و پلەی گەرما لە ناوچە کاریگەرەکاندا لە نێوان 35 بۆ 38 پلەی سیلیزی دەبێت لە ناوەندی ڕۆژدا؛ لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە سەرووی 15 پلەوە بۆ نزیکەی 30 پلە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، چڕیی خۆڵ بەپێی مۆدێلی WRF-Chem دەگاتە پلەی 5 و 6؛ پلەی 5 خۆڵبارینی زۆر بەهێزە بە چڕیی 500 بۆ 2000 میکرۆگرام لە مەتر سێجا و پلەی 6ـیش خۆڵبارینی مەترسیدارە بە چڕیی زیاتر لە 2000 بۆ 10000 میکرۆگرام لە مەتر سێجا و مەودای بینین بۆ کەمتر لە 100 مەتر دادەبەزێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی باسکردووە، ئەم خۆڵبارینە کاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان دەبێت، بەتایبەت نەخۆشانی کۆئەندامی هەناسەدان وەک سییەکان، بۆیە چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە کە لەم خاڵانەی خوارەوە خۆی دەبینێتەوە:

– دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن

– لە دەرچوونی ناپێویست خۆتان بپارێزن

– ماسک و چاویلکەی پارێزەر بەکاربهێنن

– شۆفێران خێرایی کەمبکەنەوە و ئاگاداری کەمیی بینایی بن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: نابێت سۆشیاڵ میدیا کاریگەریی لەسەر دەستپێشخەرییەکەی کاک مەسعود هەبێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە گرنگیی دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی و کاراکردنەوەی پەرلەمان…
زیاتر ببینە

چارەسەری کێشەی ئەو خوێندکارانە کرا کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن مۆڵەتی گەڕانەوەیان پێبدات بە مەبەستی…
Total
0
Share