بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە مانگی 12ـوە هاوڵاتییان دەتوانن ناوی منداڵەکانیان تۆماربکەن و بڕی 5 هەزار دینار وەردەگیرێت.
سیامەند قادر، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە ماوەی رابردوودا نەیانتوانیوە پسوڵەی خۆراکەکانیان نوێبکەنەوە، 10 رۆژ دەرفەتیان دراوەتێ و لە 10ـی 11ـوە تاوەکو 20ـی 11، دەتوانن بێ بەرامبەر نوێی بکەنەوە.
وتیشی، دواتر دەبێتە پارە و بۆ هەر هاوڵاتییەک بڕی 5 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی 12ـی ئەمساڵەوە، تۆمارکردنی ناوی منداڵ دەکرێتەوە و ئێستا ناتوانرێت ئەو کارە بکرێت، ئەوکات هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە ئەم کارە بکەن و بڕی 5 هەزار دیناری تێدەچێت.