فەرەنسا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێکشکاند کە لە یەمەنەوە سەرچاوەیان گرتبوو.
وەزارەتی هێزەچەکدارەکانی فەرەنسا رایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە، ئەوەش دوای چاودێرییەکی زۆری ئەو فڕۆکانە کە لە یەمەنەوە سەرچاوەیان گرتووە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تێکشکانی ئەو فڕۆکانە بەشێکە لە ئاسایشی دەریایی کەناڵی سوێس تا دەگاتە گەرووی هورمز، ئەوەش رۆژێک دوای ئەوە دێت کە یەکێتیی ئەوروپا دەستپێکی ئەرکێکی دەریایی بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا راگەیاند.
لە 19ی ئەم مانگەوە هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی، چڕتر بوونەتەوە.