وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دەست بە پارەدارکردن کراوە بۆ مووچەی موچەخۆرانی عێراق و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی شوبات.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەت دەستی بە پارەدارکردن کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و وەزارەت.
داوا لە یەکەکانی ژمێریاریی وەزارەتەکان و پارێزگاکان و ئەو قەوارانە دەکات کە سەر بە وەزارەت نین، سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی داواکارییەکانی پارەدارکردنی مووچەی مووچەخۆرانیان.