كۆرۆنا.. “پەنجەرەكان بە كراوەیی بهێڵنەوە”

پزیشكێكی بەریتانی ڕەخنە لە دروشمێكی حكومەتی وڵاتەكەی دەگرێت و ئاشكرایدەكات، مانەوەی كەسێك لە ماڵەوە و داخستنی پەنجەرەكان “وادەكات سەری ئەو كەسە بتەقێتەوە لە توڕەییدا”.

ئەندازیارێكیش ئاماژەی بەوەكردووە، هەمووجارێك خێزانەكەی لە خواردنگەكاندا تووشی شەرمەزاری دەكات بەهۆی ئەوەی بەدوای پەنجەرەیەكی كراوەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی هەوایەكی پاك هەڵمژێت.

لە ئێستادا شارەزایان و پزیشكەكان تووشی دڵەڕاوكێ بوون، بەهۆی ئەوەی سەرجەمیان ترسی مانەوەی ژمارەیەك زۆر لە خەڵكیان هەیە لە شوێنێكی داخراودا.

داواشیانكردووە، پێویستە دەسەڵاتداران جەخت لە گرنگی هەواگۆڕین بكەنەوە، بە تایبەت لە وەرزی زستاندا كە هەمووان لە ژوورەوە كۆبوونەتەوە.

دروشمەكان لە سێ وشەوە بۆ چوار

ئێڵیر هیوز، پزیشك لە نەخۆشخانەیەك لە باكووری وێڵز ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەت لە ڕێنماییەكانیدا ئامۆژگاری كردووە بۆ “شۆردنی دەستەكان و داپۆشینی ڕوخسار و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی”، ئەمانە دەرئەنجامێكی تەواویان نابێت.

ئەو ئامۆژگارییانەش بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەكاتی ڕاگەیاندنی كەرەنتینی سەرتاسەری لە وڵاتەكەی وەك دروشم ڕایگەیاند، بەڵام ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە دروشمەكە بەمجۆرە بێت، “شۆردنی دەستەكان و داپۆشینی ڕوخسار و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و هەوا گۆڕكێ”.

پزیشكە بەریتانییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئاڵوگۆڕی هەوای پیس بە هەوایەكی پاكی دەرەوە دەتوانێت بەشێوەیەكی گەورە ئەگەرەكانی توشبوون بە كۆرۆنا كەم بكاتەوە”.

پاش ئەو پێشنیارانە، ئەنجومەنی شارەوانییەكانی دوورگەی ئانگلسی لە وێڵز، یەكەم ناوچە بوو كە دروشەمەكانی لە سێ دروشمەوە كرد بە چوار دروشم.

زانست چی دەڵێت لەوبارەیەوە؟

لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە، دەسەڵاتداران چاویان لەسەر ئەوە بوو پێویستە ڕێنماییەكان شۆردنی دەستەكانی دەست لێنەدان بن.

دواتر ئاشكراكرا، لە كاتی قسەكردن ڤایرۆسەكە لە دەمی كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە، بۆیە داواكرا دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێت و پاشان هاوڵاتییان ناچار كران بە پۆشینی دەمامك.

بەڵام ئێستا ئاشكراكراوە، بەهۆی بچوكی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەكرێت لەڕێی هەواوە بگوازرێتەوە، ئەوەش لەلایەن ڕاوێژكارە تەندروستییەكانی حكومەتی بەڕیتانیاوە ئاشكراكرا و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دانی پێدا نا.

شۆن جیراڵد، مامۆستا لە ئەكادیمیای شاهانەی ئەندازیاری لە زانكۆی كامبرج ڕایگەیاندووە، لە هەر جێگایەك بێت هەوڵدەدات پەنجەرەكان بكاتەوە گەر بەهۆی ئەوەی لەمێژە پەنجەرەكان داخراون نەكردرێنەوە ئەوا دەچێتە دەرەوە بۆ هەڵمژینی هەوایەكی پاك.

بەگوێرەی داتاكانی ئەو جیراڵد، توێژینەوەكانیان دەریخستووە ڕێژەیەكی زۆر لە هەوای پاك لە ماڵەوە یان لە شوێنێكی داخراودا ئەگەری توشبوون بە كۆرۆنا 70 بۆ 80% كە دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: ڕێگایەکی سەخت لەبەردەم عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ ڕێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share