سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیادا رایگەیاندووە، ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ توركیادا، بەڵام ئێوە داوای شتێكمان لێدەكەن كە بوونی نییە و سنوورو ناوچەی دەسەڵاتی ئێمە لەتوركیاوە دوورە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی یەکێتی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆك مام جەلال یەكێتی لە پەیوەندییە هەرێمایەتی و سیاسەتە نێودەوڵەتییەكانیدا بایەخی زۆر بە جوگرافیا دەدات.
وتیشی، “پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا هەرچۆنێك بێت دواجار دراوسێمانەو دەوڵەتێكی گەورەیە لەناوچەكە و یەكێتی نایەوێت هەڕەشە بێت بۆ سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێی، ئەو تۆمەتانەشی لەبارەی هاوكاریكردنی لایەنێکی سیاسی ئاڕاستەی یەكێتی دەكرێن بەهانەی بێمانا و بێبەهان، چونكە شەڕ دژی توركیا لە سنووری دهۆك و ئامێدییە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، “توركیا تاوەكو ئێستا نەیتوانیووە چارەسەری كێشەكانی لەناو شارەكانی خۆیدا بکات، چۆن دەتوانێت داوای چارەسەر لە هەرێمی كوردستان بكات، لەكاتێكدا حكومەتی توركیا توانای ماددی زۆرو جۆرەها چەكی پێشكەتوو و بەكارهاتووی هەیە”.