نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە بریتییە لە پابەندکردنی ئەندامانی هەمیشەیی کۆمەڵەکەیە لەبەکارهێنانی ئەو مافە.

لەدوای دەستپێکردنی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا ئەو بیرۆکە پێشنیازکراوە جارێکی دیکە زیندووکرایەوە، کە ماوەی چەند ساڵێکە پێشنیازکراوە و ئامانجی ئەوەیە وڵاتانی هەمیشەیی کە پێنج وڵاتن لە ئەنجومەنی ئاسایش بەکارهێنانی ئەو مافە کەمبکەنەوە.

ڤیتۆ وای لە ڕوسیاکرد ئەنجومەنی ئاسایش ئیفلیج بکات لە هەر جوڵەیەک بەمەبەستی دەستێوەردانی ئەنجومەنەکە لەو ململانێ و ئاڵۆزییانە بەپێی باڵێننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

پێشنیازەکە لەلایەن 50 وڵاتی ئەندامەوە پاڵپشتیی لێدەکرێت کە ئەمریکا تەنها وڵاتی ئەندامی هەمیشەییە تێیدا و داوای دەنگدان دەکەن لەسەری.

مافی ڤیتۆ مافی ڕەخنەگرتنە لە هەر بڕیارێک یان دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنەکەوە، ئەو پێنج وڵاتەی مافی بەکارهێنانی ڤیتۆیان هەیە و ئەندامی هەمیشەیین بریتیین لە، ئەمریکا، بەریتانیا، چین، فەرەنسا و ڕوسیا.

بەپێی پرۆژە پێشنیازکراوەکە کە ئاژانسی فرانس پرێس بەشێکی بڵاوکردووەتەوە، داوای بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی هەمیشەیی یان زیاتر، دەبێت 193 ئەندامەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەماوەی 10 ڕۆژدا کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەکارهێنانی ئەو مافە و ئەو بنەمایەی مافی ڤیتۆی لەسەر بەکارهێنراوە.

مافی ڤیتۆ بۆ یەکەمجار لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە لەساڵی 1946 بەکارهێنراوە، مۆسکۆ تائێستا 143 جار ئەو مافەی بەکارهێناوە، کە 86 جارزیاترە لە بەکارهێنانی لەلایەن ئەمریکاوە، هەروەها 30 جار زیاترە لە بەکارهێنانی لەلایەن بەریتانیاوە، هەریەکە لە چین و فەرەنسا 18 جار زیاترە.

لەساڵی 2013 فەرەنسا کە دوایین جار لەساڵی 1989 مافی ڤیتۆی بەکارهێناوە، داوایکرد وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی کە مافی بەکارهێنانی ڤیتۆیان هەیە پابەندبکات بە جەند مەرجێکەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو مافە.

لەوبارەیەوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا گرینفیلد دەڵێت، “هەست بە نیگەرانی دەکەین لە ئەو شێوازە بەکارهێنانە عەیبدارەی ڕوسیا بۆ مافی ڤیتۆ”.

جەختیکردەوە، ئەو پێشنیازە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی لێپرسینەوە و شەفافیەت و بەرپرسیارێتیی سەرجەم ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنەکە.

بابەتی پێشتر

سێ تەقینەوەكەی ئەفغانستان لە خوێندنگەیەكی گەڕەكێكی شیعەكان ڕوویانداوە

بابەتی دواتر

شەنگال.. شەڕی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 94 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 94 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share