قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستای ناڕازی كۆبووەوە و پرسی پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژانی لەگەڵدا تاوتوێكردن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردەوە، لە دیدارم لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستای ناڕازی، بڕیاری حکومەتی هەرێمم بۆ دووپاتکردنەوە کە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش بکرێنە گرێبەستی رەسمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت.

وتیشی، “بەردەوامیش لە خەت دەبین بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: رێککەوتنی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە.…
Total
0
Share