بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە رێوڕەسمێکدا رووفاتی 172 ئەنفالکراوی کورد لە چەمچەماڵ بەخاکبسپێردرێن.
دوای ئەوەی رووفاتی 172 ئەنفالکراوی کورد لە بەغدادەوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێم، چەند رۆژێکە دەستکراوە بە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆناسینەوەیان و لەو ژمارەیەش 36 رووفاتیان ناسنامەیان پێبووە و ناسراونەتەوە.
دوای بەخاکسپاردنی ئەو رووفاتانە، بڕیارە کار بۆ گەڕاندنەوەی چەندین رووفاتی دیکە بکرێت کە لە 11 گۆڕی بەکۆمەڵدا لە ناوچەکانی خوارووی عێراقدان و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووفاتی ئەنفالکراوانی کوردن.