کونسوڵخانەی ئەمریکا پاڵپشتیی دارایی تاکو 500 هەزار دۆلار ڕادەگەیەنێت

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە بەیاننامەیەکدا دەرگای پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ پڕۆگرامی بەخشینە داراییەکانی دیپلۆماسیی گشتیی نێردەی ئەمریکا لە عێراق بۆ ساڵ 2026 کردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کونسوڵخانەکە، لە پڕۆگرامەکەدا پاڵپشتیی دارایی بۆ ئەو پڕۆژانە دابیندەکەن کە برەو بە بەها ئەمریکییەکان دەدەن و سوود لە شارەزایی ئەمریکی وەردەگرن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق.

هاوکات پاڵپشتیکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن و برەودان بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی و چەندین بواری دیکە بەشێکن لە پڕۆگرامەکە و ئارەزوومەندان دەتوانن فۆڕمی داواکاریی پڕبکەنەوە.

هەر بە گوێرەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمریکا بڕی 25 هەزار دۆلار تاوەکو 500 هەزار دۆلار وەک پاڵپشتیی دارایی تەرخان دەکات بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی و خوێندنەوەی وردەکارییەکان کلیک لەم بەستەرەیە بکە:

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share