وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بوونی هێزی بیانی لە عێراق زامنی ئاسایشی عێراق ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق لە باشترین دۆخدایە و وتیشی، “پێمان وایە بوونی هێزی بیانی لەناو عێراقدا یارمەتی زامنکردنی ئاسایشی عێراق نادات.’

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە باشترین بارودۆخدان چ لە رووی پاراستنی سنورەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئابوریی و بازرگانیی و ئاسایشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە رەتدەکەنەوە و پێیان وایە بوونی ئەو هێزانە لە عێراق زامنکەری سەقامگیری وڵاتەکە ناکات، بەڵکو سەقامگیری ناوچەکە ئاڵۆزدەکەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروستبکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی سەرۆکی زانکۆکانی گەرمیان و هەڵەبجەی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share