بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 210 ملیۆن و 462 هەزار و 654 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 180 ملیۆن و 432 هەزار و 654 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 30 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 18ی شوباتی 2024 بوو کە تێیدا 213 ملیۆن و 672 هەزار و 851 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.