لە دوو کاتژمێردا هەزار جووت پێڵاوی ترەمپ فرۆشران

پێگەی فۆربس بڵاویکردەوە، پێڵاوی وەرزشی مارکەی دۆناڵد ترەمپ لە چەند کاتژمێری سەرەتای بڵاوکردنەوەی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا و سەرجەمی فرۆشرا.

پێگەکە ئاشکرایکردووە، پێڵاوی “ترەمپ شووز”، کە سێ مۆدیل لەخۆی دەگرێت و دروشمی “هەرگیز خۆت بەدەستەوە مەدە” نرخی دەگاتە 399 دۆلار و تەنها هەزار جووتی لێدروستکراوە.

لەماوەی دوو کاتژمێری سەرەتای نمایشکردنی پێڵاوەکان هیچی لێنەمایەوە و سەرجەمیان فرۆشران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share