بەرپرسانی کەنەدا بە پێڵاوی پاژنە بەرزی ژنانەوە دەچنە سەر کار

سیاسەتمەدارانی کەنەدا بە پێڵاوی رەنگ پەمەیی پاژنە بەرزی ژنانەوە دەوام دەکەن ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەریان.

ئەمار ئەلبگرا سیاسەتمەداری کەنەدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە کە سەرجەم سیاسەتمەداران پێڵاوی پاژنە بەرزی پەمەییان لەپێدایە و نمایش دەکەن.

نووسیویەتی، “هیوادارین پیاوان ببنە بەشێک لە چارەسەرکردنی کێشەی ژنان ئێمە ئەمڕۆ پێڵاوەکانمان ژنانەیە بۆ پشتیریی لە دۆزی ژنان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share