هۆکارەکەی چییە؟
بەرزبوونەوەی نرخی پیاز ئەو قەیرانەی سنووری دەوڵەتانی تێپەڕاندووە

ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی پیاز لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیەیە ناوخۆیی نییە و پەیوەندی بە قەیرانێکی جیهانییەوە هەیە کە ئەویش کەمبوونەوەی بەرهەمی پیازە.

چیرۆکی بەرزبوونەوەی نرخی پیاز لە فلیپین و پاکستانەوە دەستیپێکرد و دواتر بۆ دەوڵەتانی دیکەی وەک سوریا و لوبنان و لیبیا درێژبووەوە.

دروستبوونی ئەو قەیرانە لەدوای دابەزینی بڕی بەرهەمی هەریەکە لە هەردوو دەوڵەتی بەرهەمهێنەری پیازی جیهان (هندستان-پاکستان) دەستیپێکرد، ئەمەش پاش ئەوەی باران و لافاوێکی زۆر لە وەرزی چاندنی پیازی ئەمساڵ لەو دوو وڵاتە دەستیانپێکرد، بەو هۆیەوە بەرهەم بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام خواست لەسەری رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

فلیپین کە یەکێکی دیکەیە لە دەوڵەتە بەرهەمهێنەرەکانی پیاز، نرخی یەک کیلۆ پیاز لە وڵاتەکەیدا بۆ سەروو 15 دۆلار بەرزبووەوە، کە جگە لەو ناهەمواری کەشوهەوایەی وڵاتەکە بەخۆیەوە بینی لە وەرزی بەرهەمهێنانی پیازدا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا بەرزبوونەوەی نرخی پەینی کیمیاوی قەیرانەکەی قووڵتر کردەوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی پیاز و دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی لەسەر دەوڵەتانی جیهان، تا ئێستا هیچ پێشبینییەک بۆ کاتی دابەزینی نرخەکەی نەکراوە، بە تایبەت کە پێشبینیدەکرێت بەشێک لەو جوتیارانەی ساردکەرەوەیان هەیە و بەرهەمی هەڵگیراوی پیازیان هەیە سوودمەندی سەرەکین لەم قەیرانەی دروستبووە بە تایبەت بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەری بەتایبەت خاوەنی ئەو ساردکەرەوانەی لە وڵاتی ئۆکرانیان.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شەقامێکی سەرەکی دادەخات

بابەتی دواتر

لە داهاتوودا نوقم دەبین.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share