وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە بەردەوامدەبێت و دەشڵێت، ” هەوڵدەدرێت هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و توركیاش ئامادەیی دەربڕیوە”.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشكی هەرێم بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشتر كراوە رەوانەناكرێت و لە پرسی بودجەدا غەدر لە هەرێمی كوردستان كراوە و بابەتی ئینفاقی فیعلی دادپەروەری تێدا نییە.
وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، “ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە بەردەوامدەبێت”.