وردەکاریی شەڕەکەی گوڵەخانە

محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرژیی کەوتووەتە نێو حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و پەلیکێشاوە بۆ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبەکە و عەبدوڵای حاجی مەحمودی برای، ئەمڕۆش هێزیان لە دژی یەکتر جوڵاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، سەرەتای ئەم مانگە سەرۆکی یانەی وەرزشیی بەختیاری گۆڕدرا و بەو هۆیەوە دۆخی ناوخۆیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاڵۆزبوو، رۆژی پێنجشەممەی رابردووش لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا بەرپرسی کاروباری پێشمەرگە گۆڕدرا هێندەی دیکە دۆخەکە بەرەو خراپی رۆیشت.

پێشتر سەڵاح عەلی بەرپرسی کاروباری پێشمەرگە بوو کە کەسێکی نزیک بوو لە عەبدوڵای حاجی مەحمود لە شوێنەکەی حوسێن خەلیفە کە لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە نزیکە دانراوە، بەو هۆیەشەوە کوڕەکەی سەڵاح عەلی بەهۆی نیگەرانییەکانییەوە ئەمڕۆ تەقەی کردووە گرژییەکانی زیاتر کردووە و هەردووکیان هێزیان لە دژی یەک بەکارهێناوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هێزێکی ئاسایشی سلێمانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە گەیشتووەتە گوڵەخانە.

 

بابەتی پێشتر

ئاسایشی راپەڕین پێنج تۆمەتباری لەسەر خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمووان هاوكاربن بۆ زاڵبوون بەسەر ئالنگارییە ئەمنییەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای…
Total
0
Share