پەرلەمانی عێراق داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكات

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد كە گەمارۆی سەر فڕ‌ۆكەخانەی سلێمانی لاببرێت و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، “پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا پێویستە و دەكرێت لەرێگای گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەربكرێن”.

كاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە راگەیاند، ” لە كۆبوونەوەی لیژنەكەمان لەگەڵ باڵیۆزی توركیا، سەرۆكی لیژنەكە داوای لە باڵیۆزی توركیا كرد كە گەمارۆی سەر فڕ‌ۆكەخانەی سلێمانی لاببرێت، هەروەها سەرۆكی لیژنەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە فڕ‌ۆكەخانەی سلێمانی هیچ گرفتێكی تەكنیكی و كارگێڕی نییە و هیچ هۆكارێك نییە تا ئەو گەمارۆیە بەردەوامبێت”.

وتیشی، “داوام لە باڵیۆزی توركیا كرد گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵبگرێت، لەئێستاشدا باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەتوانێت لەگەڵ حكومەتی وڵاتەكەی قسەبكات و گەمارۆكە لاببەن، چونكە ئەوەی لە گەمارۆی سەر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی زیانی بەردەكەوێت، تەنها هاوڵاتییان و بازرگانانن”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشوهەواوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لە شەقامی رووناکیی شاری هەولێر ئاگرکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داواکارییەکمان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی”. لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان داشكاندن بۆ مامۆستایان دەكرێت

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایان لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ نەخۆشخانەیەكی تایبەتدا ئەنجامداوە كە داشكاندن لەپشكنین…
Total
0
Share