هەرێم کەمال ئاغا: سوورین لەسەر ئەو بابەتانەی لە رابردوو قسەمان لەبارەوە کردووە لە پرۆژە یاسای بودجە

هەرێم کەمال ئاغا رایگەیاند، سوورن لەسەر ئەو بابەتانەی لە رابردوودا لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە قسەیان لەسەرکردووە.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، “ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سوورین لەسەر ئەو بابەتانەی کە لە رابردوو قسەمان لەبارەوە کردووە لە پرۆژە یاسای بودجە، لە چێوەی یاسا و مافی خەڵکی کوردستان و مافی مووچەخۆرانی کوردستان، پاشەکەوتی مووچە کە مافی مووچەخۆرانی خەڵکی کوردستانە”.

بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و یاسای بودجەی عێراق دەربچێت، لە ئێستادا فڕاکسیۆنی یەکێتیی هەوڵەکانی بۆ جێگرکردنی مافەکانی دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێم و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە پرۆژە یاساکەدا چڕکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەشمیل ڕەسوڵ: گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند، گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. د. نەشمیل ڕەسوڵ، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share