کەشناسی: بارانبارین زیاددەکات و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆدا بارانبارین زیاددەکات و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت و سبەینێ یەکشەممە، بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی بچڕ بچڕ.

لە راگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا، لە کاتەکانی ئێورەدا رێژەی دابارین زیاددەکات و هەرورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە باشوور و رۆژئاوای هەولێر و هەندێک ناوچە لە گەرمیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرمی نزم دەبێتەوە بە (3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .

لە بارەی سبەی یەکشەممەوە دەڵێت، “بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچر پچر لە هەندێک کات و ناوچەدا و پلەی گەرمی هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.”

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13

سلێمانی : 11

دهۆک : 12

کەرکوک : 14

هەڵەبجە : 12

زاخۆ : 12

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 3

گەرمیان : 15

بابەتی پێشتر

ئەمریکا.. چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرێکی شێرپەنجە پەسەندکرا

بابەتی دواتر

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: سەرپێچیكردن كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share