ئەمریکا.. چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرێکی شێرپەنجە پەسەندکرا

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەنتەری کۆنترۆڵی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا FDA ئاوێتەی چارەسەری دەرمانیی ئەسترازێنیکا بلۆکبەستەر هاوتا لەگەڵ چارەسەری کیمیایی بۆ جۆرێکی شێرپەنجەی سییەکان پەسەند کرد.

کۆمپانیای ئەسترازێنیکای بواری دەرمان بابەتەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و باسی لەوەکردووە، دەرمانەکە بۆ چارەسەرکردنی گەورەساڵان بەکاردەهێنرێت کە جۆرێک لە شێرپەنجەی پێشکەوتووی سییەکانیان هەیە.

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، پەسەندکردنی لەلایەن FDA-وە لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەکان بووە کە رێژەی جێگیربوون و رێگری لە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکەی بۆ ماوەی نزیکەی 9 مانگ درێژکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: خۆشحاڵين کە پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و هەرێم فراوانتر دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، خۆشحاڵن کە دەبینن پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بە واژۆکردنی رێککەوتننامەکان لەگەڵ…
Total
0
Share