نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهێنانی ژووری ئۆپراسیۆن بۆ كۆكردنەوەی ئاوی لافاو كە لە شارەكانی هەرێمەوە روو لە ناوەڕاست و باشوور دەكات رادەگەیەنێت.
نووسینگەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە رێنوێنیی سەرۆك وەزیران بڕیاردراوە بە پێكهێنانی ژووری ئۆپراسیۆن بۆ كۆكردنەوە و سوودوەرگرتن لە شەپۆلی لافاوی ناوچەكانی باكوور بەمەبەستی زیادكردنی ژێرخانی ئاو.
ئەوەشی روونكردەوە، ژوورەكە چاودێریی دۆخی بەغداد و پارێزگاكان دەكات بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتیی لۆجیستی و مرۆیی.
ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێكی بەهێزی باران شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.