حكومەتی عێراق مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەیە و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە هەمواری بودجەی ساڵی 2024 بگاتە پەرلەمان”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مەرجەكان نوێنین، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی پێویستە داتا و زانیاری مووچەخۆران وپلەكانیان و خانەنشینان بدرێنە وەزارەتی دارایی عێراق و مانگی رابردووش ئەو 618 ملیار دینار بەو هۆكارە دراوەتە هەرێمی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە وتیشی، “پڕۆسەی وردبینی لە ناوی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و وردبینی نزیكەی 300 هەزاركەس تەواوبووە و چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە هەمواری بودجەی ساڵی 2024 بگاتە پەرلەمان و تاكۆتایی مانگی 3 بخایەنێت و بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە نێوان هەردوو حكومەتدا بۆ چارەسەر كردنی كێشە داراییەكان”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share