وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە تورکیا دەخوێنن بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵا

لە دوای ئەو زنجیرە بومەلەرزە وێرانکەرەی تورکیای گرتەوە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ژمارەیەک بڕیاری لە بەرژەوەندی ئەو خوێندکارانەی هەرێم دەرکرد کە لەو وڵاتە دەخوێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، “لەبەر رۆشنایى بریارى ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى ئەم وڵاتە کە بەشێک لە خوێندنى وەرزى بەهارەى بۆ ساڵى ئەکادیمى (2022-2023) کردووە بە ئۆنڵاین، وەزارەتى خوێندنى بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی کە دەستیان بە خوێندن کردووە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنڵاین لە نێوان رێکەوتى (2023/2/6) تاکو (2023/4/1) بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت”.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، “ئەو خوێندکارانەی کە دەستیان بە خوێندن نەکردووە، ئەگەر لە زانکۆکەیان خوێندن بووە بە ئۆنڵاین دەبێت خوێندنەکەیان دوا بخەن بۆ سیمستەرى داهاتوو، هەر زانکۆیەک بەدەر لەو بڕیارەى ئەنجومەنى ناوبراو هەر سیستمێکى تر (دواخستن بۆ سیمستەرى داهاتوو) پیادە بکات، بە پێى ناوەرۆکى بڕیارى زانکۆکان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت”.

هاوکات سەبارەت بە بەشە پزیشکییەکان ئەو بەشانەى کە لایەنى پراکتیکیان هەیە تاکو ئێستا ئەنجومەنى ناوبراو هیچ بڕیارێکى دەرنەکردووە، لەکاتى دەرکردنى هەر بڕیارێک وەزارەتەکەمان پەیوەست دەبێت بە لەبەر چاوگرتنى پاراستن و تەندروستى قوتابى و خوێندکارەکانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا، ئەمەش وەک لە راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵای هەرێمدا هاتووە.

 

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە پارچەی ئۆتۆمبێلیان لێدزراوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید ئامادە نییە دژی بەرشلۆنە بوەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دوو “مەرز” داخرا

هاوڵاتییانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای كەمكردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەكەن. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پێنجوێن رایگەیاند، هاوڵاتییانی…
Total
0
Share