کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، “باران بارین بەردەوامی دەبێت و هەندێ کات لەکاتی باران هەورە تریقەشی لەگەڵ دەبێت.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان و زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، پێشبینی دەکرێت لەکاتی باران هەورە تریقەشی لەگەڵ دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لە شەودا لاواز دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینیەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نێوەڕۆ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمەباران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبێت، بەتایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.
هاوکات، سبەی پلەکانی گەرمی بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .