بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار راوچی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە دوو چالاکیی جیاوازدا لە ماوەی یەک هەفتە لە سنووری بنکەی پۆلیسی دارستانی قۆرەتوو-ی سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین، لەلایەن مەفرەزەی بنکەی ناوبراو کە چوار تۆمەتبار لە سنووری قۆرەتوو دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشدا، ئۆتۆمبێل و چـ.ـەک و کەرەستەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە ئێستادا راگیراون.