بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و هەڤاڵی تێكۆشەر دلێر سەید مەجید و دكتۆر خەسرەو گوڵ، نوێنەری سەرۆكی یەكێتی بۆ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنە باڵاكان و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، جەختی لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەریی یاسا كردەوە و رایگەیاند، “پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگاوە ئەركی هەمووانە و نابێت بە هیچ شێوەیەكیش رێگا بە یاساشكێنی بدرێت”.
لە درێژەی دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و لەو بارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی، “بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد لەپێش هەموو دەستكەوتە حزبییەكانەوەیە و دەبێت هەموو هەوڵەكان لەپێناو ژیانی خەڵك، سەقامگیریی ناوچەكە و پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بێت”.