نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم كۆبووەوە

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم تێیدا هاتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ‌سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆك و جێگران و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستاندا كۆبووەوە‌.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە وەزیری دادی هەرێم ئامادەیبوو پرسی دواكەوتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و رەهەندە دەستووری و یاساییەكان و ئەگەر و لێكەوتەكانی، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختیلەوە كردەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەموو رێكارێكی دەستووری و یاسایی دەگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەمبارەیەشەوە ڕاوسەرنجی بەشداربووانی كۆبوونەوە بە هەند و جێی بایەخ وەردەگیرێت و كاری جددیان لەسەر دەكرێت

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی ‎سیمبوولی باڵای یەكێتی كرد

بابەتی دواتر

پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سلێمانی دەستیپێكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share