لە شارباژێڕ، بە تۆمەتی زیادەڕەوی هاوڵاتییەك دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچەکەیان مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەرچوون بۆ سنووری شاخەسور و گوندی دڕەڵەی حاجی، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیرکرد کە هەستابوو بە دروستکردنی خانوو لەسەر موڵکی گشتی .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.