بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگەنادرێت بەرپرسیارێتی حزبی بۆ دەستكەوتی تایبەت بەكاربهێندرێت

بەپێی بڕیارێکی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لە ساڵی 2022 دەریکردووە، رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت لە ناو حزبەکە ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسیی بەکاربهێنێت.

لە نوسراوێکدا کە لە 15ی ئابی 2022 دەرچووە و لەو رێککەوتەوە کاریپێکراوە هاتووە، هەر لێپرسراوێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری سلێمانی لەهەر ئاست و بەرپرسیارێتییەکی  حزبیی، رێکخراوەیی، حکومی و سەربازییدا بێت بەهیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە کە :

1-ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسیی بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشتی یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان.

2-هەرهەڤاڵێکی یەکێتی لەهەر ئاستێکی حزبیدا بێت سەرپێچی لەم شێوەیە بکات، جگە لەوەی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش سزای توندی حزبی و رێکخراوەیی دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پێناو درووستنەبوونی قەرەباڵغی بانکی شارەزوور میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە راگەیاند

بانکی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت بە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share