سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: کێشە بۆ لیستی مووچە دروستبووە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشەیەکی تەکنیکی بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات دروستبووە و بەهۆیەوە تا ئێستا ئامادەکردنی لیستەکە تەواونەکراوە بۆ ئەوەی رەوانەی بەغداد بکرێت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، کێشەکە لە لیستی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت سەرقاڵی چارەسەرکردنین.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی کێشەکە چارەسەربکرێت و وردبینیی کۆتایی لە لیستەکەدا بکرێت، پاشان راستەوخۆ رەوانەی بەغداد دەکرێت بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی وەگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-خانەقین دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەكە برینداربوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share