گەورەترین كارگەی خشت لە گەرمیان دادەمەزرێندرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان رایدەگەیەنێت، گەورەترین كارگەی خشت لە گەرمیان دادەمەزرێندرێت و پڕۆژەكە وەكو یەكەم پڕۆژەی ساڵی نوێ مۆڵەتی وەبەرهێنانی پێدرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان تێیدا هاتووە، كارگەی خشتی حەمرین لە ئێستادا بە گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی خشت لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دادەمەزرێندرێت كە لەسەر ڕووبەری 40 دۆنم زەوی لە ناحیەی قۆرەتوو جێبەجێدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووەن سەرمایەی پڕۆژەكە حەڤدە ملیۆن و سەد و شەست و دوو هەزار و هەشت سەد دۆلارە و پڕۆژەكە 200 هەلی كار دەستەبەردەكات و وەكو یەكەم پرۆژەی ساڵی نوێ مۆڵەتی وەبەرهێنانی پێدرا.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەت و لایەنە سیاسییەكان بۆچوون و هەڵوێستیان یەك بخەن بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

بابەتی دواتر

رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share