قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، “پێویستە حكومەت و هەموو لایەنە سیاسییەكان بۆچوون و هەڵوێستیان یەك بخەن و پێكەوە هاوكاربن بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد”.
وتیشی، “لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ وەك یەكێتی و گۆڕان كۆبووینەوە و هاوڕابووین لەسەر پێكەوەكاركردنی هەردوولا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكە بۆ بەدیهێنانی یەكهەڵوێستی و یەكڕیزی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان، بە تایبەتیش سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە نزیكترین دەرفەتدا”.