بەپێی پێشبینییەکان بزانە کەی بارانێکی سەرتاسەری لە عێراق و هەرێمی کەردستان دەبارێت

پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکەم بارانبارینی سەرتاسەری لە عێراق لە نێوان 10 بۆ 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەست پێدەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایانی کەشناسیی عێراقی، گەشبینی هەیە سەبارەت بە پێوەرەکانی دەستپێکی وەرزی بارانبارین، کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوووە دەستپێدەکات.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، “پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی بارانبارین لە پارێزگاری دهۆک دەبێت، پاشان هەولێر و سلێمانی و باکور و رۆژهەڵاتی نەینەوا”.

شارەزایانی کەشناسی باس لەوەدەکەن، “ئەم زنجیرەیە لەسەر بنەمای ئەو بڕە بارانەیە کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر ببارێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی…
Total
0
Share