لە سلێمانی تەرمی دوو کەسی بە رەگەز عەرەب دۆزرایەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر چواری بەرەبەیانیی دوێنێ تەرمی دوو کەسی بە رەگەز عەرەب لە گەڕەکی قولەرەیسی دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکان بە کوژراوی دۆزراونەتەوە و پۆلیس لەسەر چۆنیەتی رووداوەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.