بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری هۆڵەندا و هاوژینەکەی کۆچی دواییان کرد

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكرێتەوە

قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكەینەوە. نەبەز عەبدولحەمید،…
Total
0
Share