هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە بەشێوەیەکی زۆر باش پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پێویستە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانی هەرێم و بودجە و مووچە چارەسەر ببێت و پێویستە پڕۆسەی خوێندنیش بەشێوەیەکی زۆر باش دەستپێبکاتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، فەوتانی ساڵێکی خوێندن کارەساتی زۆر دەهێنێتە کایەوە، سەرەڕای ئەوەی پشتیوانی داوای رەوای مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانین، بەڵام پێویستە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

لەبارەی داوای مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە باسی لەوەکرد، بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ داوا رەواکانیانداین و ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵییە مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکەن هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق.

 

بابەتی پێشتر

چوارچێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزەبیانییەکانداین

بابەتی دواتر

لە ساڵی 2020 ەوە تا ئێستا 25 هەزار هاوڵاتیی عێراقی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share