گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بە رێژەی 6٪ بەرزکردوەتەوە

ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کە گەیشتە نزیکەی 6٪، ئەوەش هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 56 سەنت بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیلیش بە 82.16 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش 62 سەنت بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێکی گەیشتە 76.84 دۆلار.

نرخی نەوت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بە رێژەی نزیکەی 6٪ بەرزبووەتەوە دوای ئەوەی پێشنیارەکانی کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رەتکرانەوە و چەند وڵاتێکیش ئاستی بەرهەمهێنانیان کەمکردووەتەوە بە چەند هۆکارێکی جیاواز.

بەپێی راپۆرتی ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا، بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا گەڕاوەتەوە بۆ ئاستێکی پێوانەیی کە 13.3 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا مانگی رابردوو کەشوهەوای سارد بووە هۆی داخستنی ئەو ناوچانەی نەوتی لێ بەرهەمدەهێندرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشەکان بۆ سەر سەروەریی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە نرخی پێشووی بەرزبووەتەوە. لە…
Total
0
Share