ئێران ئاژەڵی زیندوو هەناردەی عێراق دەکات

حسێن دامەوەندی نەژاد یاریدەدەری وەزیری کشتوکاڵی ئێران بۆ کاروباری ئاژەڵداری، رایگەیاند، وڵاتەکەی دانوستانەکانی بۆ هەناردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ عێراق دەستپێکردووە.

میدیای فەرمیی ئێران لە زاری حسێن نەژادەوە بڵاویکردەوە، ئێران لە کەرتی بەرهەمهێنانی ئاژەڵی گەورە زیندوو (گا و گامێش)دا زیادەی هەیە، بۆیە دانوستان لەگەڵ عێراق دەستیپێکردووە بۆ هەناردەکردنی ئەم جۆرە ئاژەڵە.

سەبارەت بە هەناردەکردنی ئاژەڵی بچوک (مەڕ و بزن)، جەختی لەسەر پێویستیی رەچاوکردنی بارودۆخی کەشوهەوا کردەوە، بەو پێیەی لە وەرزی بارانباریندا پێشبینی دەکرا بازاڕی گۆشتی سوور زیادەی بەرهەم تۆمار بکات، بەڵام پێچەوانەکەی ڕوودەدات، وەک ئاژەڵداری بەهۆی زۆری لەوەڕگەکان و توانای بەخێوکەران بۆ دابینکردنی خۆراک بۆیان دەهێڵرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دێتە هەرێم

ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاودەنێت و دانیشتنێکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە ئابورییە…
Total
0
Share