ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشەکان بۆ سەر سەروەریی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە گوێرەی خشتەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنەکە دانیشتنێکی راوێژکاریی بۆ گفتوگۆ لەسەر هێرشەکان بۆ سەر سەروەریی عێراق ئەنجامدەدات.

دانیشتنەکە لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.

دۆخی عێراق لەماوەی رابردوودا رووی لە ئاڵۆزی کردووە، هێرشە موشەکی و درۆنییەکان لەناوخۆی عێراق روویان لە زیادبوون کردووە، شه‌وی 7ی شوبات هێرشێک لە بەغدا ئەنجامدرا و ئۆتۆمبێلێک بە ئامانجگیرا و سێ کەسی تێدا کوژرا.

هێرشەکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بوونەتە هۆی نائارامیی لە عێراقدا، ئەمەش هانی حکومەت دەدات لە هەر کاتێک زیاتر کار بۆ کۆتاییهێنان بەو هاوپەیمانێتییە بکەن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، هێرشەکەی ئەمریکییەکان کە کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا، دوژمنکاری بوو، پێشێلکاری ئاشکرای خاکی عێراقیش بوو.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە، کاردەکەن بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

 

 

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 65٪ی سودانییەکان پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی بەپەلە هەیە

بابەتی دواتر

گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بە رێژەی 6٪ بەرزکردوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی سێ کارمەندی لە کارلابرد

وەزیری دادی عێراق سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی رەسافەی دووەم لە بەغداد لەکارلابرد و رەوانەی لێکۆڵینەوەیان دەکات بەهۆی سەرپێچیکردنی…
Total
0
Share