مامۆستایانی مانگرتووی شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ماوەی 34 ساڵە مانگرتن لە خواردن هەنگاوێکی قورس و جدیی بووە، هەروەها پێشوازیمان لە سەرجەم لایەنەکان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایانی مانگرتووی شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، وەک مامۆستایانی مانگرتوو لە رۆژی یەکەمی ناڕەزایەتییەکانەوە بێ جیاوازی پێشوازیمان لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردووە.
دەشڵێن، هەر کەسێک سەردانی کردووین، سوپاسمان کردووە و گفتووگۆمان دەربارەی داواکارییەکانمان ئەنجامداوە و دەستمان بە ڕووی هیچ کەس و لایەنێکی دیاریکراودا لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا نەناوە.
ئاماژەیان بەوەشدا، ماوەی 34 ساڵە مانگرتن لە خواردن هەنگاوێکی قورس و جدیی بووە، بۆیە پێویستمان بە پشتگیرییە نەک تۆمەت.
لەشاری سلێمانی، ماوەی نۆ رۆژە ژمارەیەک مامۆستای مانگرتوو، وەک ناڕەزایەتییەک لەبەرامبەر پێنەدانی مووچەکانییان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، مانییان لە خواردن گرتووە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانییان دەکەن.