نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەکم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیارینەکراوە و یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە پەیوەستە بە دوو خاڵی گرنگەوە.

عارف حەمامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیارنییە، یەکلاکردنەوەی پەیوەستە بە دوو خاڵی گرنگەوە، یەکەمیان دەرچوونی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە یاساییبوونی دانیشتنی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو داوا یاساییەی لەسەر یەکێک لە کاندیدەکان هەیە، هاوکات بوونی رێکەوتنێکی سیاسیی لەسەر یەکێک لە کاندیدەکان.

ئاشکراشیکرد، بەبێ بوونی رێکەوتنێکی سیاسیی هەڵبژاردنی کەسێک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کارێکی مەحاڵە و لە ئێستاشدا هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو رێکەوتنە لە ئارادانییە.

بابەتی پێشتر

وەرزشی بەیانیان کێش دادەبەزێنێت؟

بابەتی دواتر

لە هەڵبژاردنەکانی پاکستاندا نەواز شەریف سەرکەوتنی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەیەوێت سەدر ڕازیبكات

محەمەد شیاع سودانی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران، هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر دەدات و مەرجەكانی…
Total
0
Share