دوو كچە كوردی ئێزیدی لە سوریا ئازادكران

حكومەتی عێراق، دوو كچە كوردی ئێزیدیی ئازادكراوی لە سوریا وەرگرتەوە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمشەو هەینی 5ی شوبات ئاشكرایكرد، “هێزەكانی لیوای 71ی تیپی 15ی سوپای عێراق، دوو كچی ئێزیدییان لەڕێگەی دەروازەی سنووریی ڕەبیعەوە لە سوریا وەرگرتووەتەوە.”

ناوبراو لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوونیشیكردەوە، “ئەو دوو كچە پێشتر لەلایەن چەكدارانی داعسەوە ڕفێندرابوون و دوای ئازادكردنیان، ڕادەستی عێراق كراونەتەوە و ئەوانیش بریتین لە عاسیمە جاسم خزڕ لەدایكبووی 2004 كە پێشتر دانیشتووی كۆمەڵگەی عەدنانییە بوون.”

دووەم كچیشیان ناوی نەجلا سەعید ئیسماعیل مەندەكانە كە لەدایكبووی ساڵی 2003یە و بەر لە هاتنی داعش، لە كۆمەڵگەی “تەل قەسەب” نیشتەجێبووبوون.

وتەبێژەكەی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق وتیشی، “هەردوو كچە ئازادكراوەكە ڕادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە لە بارەگای لیوای 71 و نوێنەرانی دەزگای هەواڵگری و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری سەربازی ئامادەی ڕێوڕەسمەكە بوون”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجـ.ـان روویانداوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجـ.ـان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەداخەوە چاودێری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەین

وتەبێژی حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر سنوری سوریا و ئوردن دەرکرد و دەڵێت بەداخەوە چاودێەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی…
Total
0
Share