20 ساڵ بەسەر رۆژی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر رۆژی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم تێپەڕدەبێت كە تێیدا بە بەڵگە و نەخشە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی كوردستانی بوونی كەركوكی بۆ هەموو لایەك سەلماند.

20 ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژی 9ی شوباتی 2004دا، سەرۆك تاڵەبانی لەو كۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی حوكمدا، وتەیەكی مێژوویی گرنگی پێشكەشكرد و بەرگری لە مافی گەلی كوردستان كرد، راشیگەیاند، “پێویستە ئەنجومەنی حوكم دان بە فیدڕاڵییەتی كوردستاندا بنێت، كاریش لەسەر ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و گەڕانەوەی بۆ پێشتری بكات”.

سەرۆك تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا بڕگەیەكی بڕیاری لیژنەی كۆمەڵەی نەتەوەكانی خوێندەوە و رایگەیاند، “بە هیچ شێوەیەك سنووری عێراق لە چیای حەمرین تێپەڕناكات، ئەو ناوچانەی لە چیای حەمرین دابڕاون ناوچەی كوردستانین و كەركوكیش شارێكی كوردستانییە”.

مام جەلال بە زمانی گوڵ و بەڵگەنامە لە یەك كاتدا، “كوردستانی بوونی شاری كەركوك”ی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی حوكم و هاوڕێیان و نەیارانی سەلماند.

هەر لەكاتی خستنەڕووی مورافەعە مێژووییەكەیدا، سەرۆك مام جەلال ئاماژەی بەوەشدا مافی گەلی كورد رەوایە، دەبێت دانبنرێت بە زمانی کوردیدا كە زمانێكی رەسمی وڵاتە و هاوشێوەی زمانی عەرەبییە و هەروەها كورد و توركمان بگەڕێنەوە شوێنی راستەقینەی خۆیان و پێویستە مافەكانی گەلی كوردستان لە یاسای بەڕێوەبردنی كاتی دەوڵەتدا بسەلمێندرێن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی مووچەوە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی ئیدریس مەسعود ناسراو بە ئیدریس نانەوا ئازادکرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی…
Total
0
Share