ستران عەبدوڵا: یەكێتی ببێتەوە یەكەمی كوردستان هەر ئەوە چارەسەری تەنگژەكەیە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یەكێتی ببێتەوە یەكەمی كوردستان هەر ئەوە چارەسەری تەنگژەكەیە و دەشڵێت، “یەكێتی بۆ ئەو هەلومەرجە نوێیە خۆی رێكدەخات كە لە ناوچەكەدا هاتووەتەئاراوە”.

راشیگەیاند، كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن بەرهەمی كۆنگرەی یەكێتی بوو و بەشداریكردنی كەسانی شارەزا و مامۆستایانی زانكۆ لە پێشخستنی یەكێتیدا گرنگە و یەكێتی بۆ ئەو هەلومەرجەی لە ناوچەكە هاتووەتەئاراوە خۆی رێكدەخات.
وتیشی، “یەكێتی پێداگریی لەسەر عێراقی تەوافقی دەكات، چونكە حزبی سیاسی هەمیشە دەتوانێت پرسە نیشتمانییەكان سەربخات”.

ستران عەبدوڵا راشیگەیاند، تەبایی یەكێتی و پارتی لەم قۆناغەدا گرنگە بەو پێیەی لە ئێستادا وتاری هەندێك لایەنی عێراقی مەترسیدارە”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل گەڵاڵی: وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکەکانی عێراق بێنە سلێمانی بێبەرامبەر دوو بینام هەیە پێیاندەدەم

ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکە حکومییەکانی عێراق بیانەوێت بێنە…
Total
0
Share