تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕا و بەهۆیەوە چەند شوێنێك بێ كارەبا بوون

قائیمقامی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگای خەلەكان – دوكان وەرگەڕا كە خۆی كێشاوە بە ستوونێكی كارەبادا و بەهۆیەوە ناحیەكانی خەلەكان و خدران بێ كارەبابوون و تیمەكانی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگای خەلەكان – دوكان وەرگەڕاوە كە خۆی كێشاوە بە ستوونێكی كارەبادا و بەهۆیەوە ناحیەكانی خەلەكان و خدران بێ كارەبابوون و شۆفێری بارهەڵگرەكەش بە سەختی برینداربووە.

وتیشی، “تیمەكانی هاتوچۆ، پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و تیمەكانی كارەباش سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا و عێراق كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەخەدەشە: قبوڵناكەین پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، جەختدەكاتەوە قبوڵناكەن پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی…
Total
0
Share