بڵێسە جەبار فەرمان: بۆ هەمواری یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە كورد یەك هەڵوێست بێت

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە كورد یەكهەڵوێست بێت.

راشیگەیاند، ئەگەر لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان یەكهەڵوێست نەبن بۆشایی ئەمنی دروستدەبێت و بۆ مافی گەلەكەمان پێویستە هەماهەنگ و یەكهەڵوێست بین بە تایبەت لە بابەتی هەمواری یاسای بودجەدا.

لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە بڵێسە جەبار فەرمان وتیشی، “پێویستە كورد یەكهەڵوێست بێت و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دەتوانێت مافی سەرجەم پێكهاتەكان زامنبكات و جگەلەوەش یەكێتی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە و پۆستی پارێزگاری كەركوك بە مافی خۆی دەزانێت و بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەكاندا دەكات”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێم كۆبووەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share