عەلی حەمەساڵح: نەخۆشخانەیەكی حكومی لە هەولێر فرۆشراوە

پەرلەمانتارێكی پێشوو دەڵێت، نەخۆشخانەیەكی حكومی لە هەولێر بە قیست فرۆشراوەتە كۆمپانیایەك و دادگاش لەسەری بێدەنگە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، نەخۆشخانەی 330 قەرەوێڵەیی هەولێری حکومی، بە زەوی و بینایەوە فرۆشراوە بە کۆمپانیایەک.

روونیشیكردەوە، فرۆشتنەكە بە قیستی 20 ساڵە و، بڕیارە كۆمپانیاكە بیكات بە نەخۆشخانەی ئەهلی.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو باس لەوەشدەكات، ماوەیەكی زۆرە ئەو دۆسیەیەی داوە بە دادگا، بەڵام كاری لەسەر ناكەن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووەتە هۆی نائارامی عێراق

بابەتی دواتر

160 ملیۆن دۆلار قازانجی کۆمپانیای داناغاز بووە لە ساڵی 2023دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share